بەغدا، حکومەتی ماوەبەسەرچوی ناچار بە هێنانەدەرەوەی بەشێک لە پارە شاراوەکانی کرد

22/07/2024

حکومەتی ماوەبەسەرچوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکات
#روون_میدیا
میدیای پارتی دەڵێت "ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت"
پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 600 فەرمانبەری هەیە و تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.
ئەگەرچی بڕیاربوو مووچەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێت، بەڵام بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچەکەیاند، بەغدا مووچەکەی دابین نەکرد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو ناچارکرا خۆی مووچەیان پێبدات .
ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی ماوەبەسەرچوی ناچارکرد بەشێک لەو سەدان ملیار دینارە بهێنێتە دەرەوەخو دابەشی بکات کە مانگانە وەک داهات دەستی دەکەوێت و هیچێ ناگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا .

ژمارەی خوێندراو : 44 جار

هەواڵی زیاتر