هەتا توانییان لێیاندام و هەرچی جنێو و سوکایەتی هەبوو پێیانکردم

23/07/2024

هەتا توانییان لێیاندام و هەرچی جنێو و سوکایەتی هەبوو پێیانکردم"
لەسەرئەوەی ویستویەتی ڕێگای گوندەکەیان چاکبکاتەوە، ئاسایشی هەولێر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان "نیوەمردوو" دەکات
#روون_میدیا
(سەریاس عەونی) هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە و دانیشتووی گوندی (توڕەق) و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانە .
ڕێگای گوندەکەیان خراپە و ئاستەنگی زۆری بۆ هاتوچۆی خەڵکەکەی دروستکردووە، بریادەدات لەسەر ئەرک و پارەی خۆی چاکی بکاتەوە .
چەند کەسێک لە دانیشتوانی گوندەکە کە ئەندامی پارتیی بوون، پێیدەڵێن "ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەڵێنی داوە چاکی بکاتەوە، تۆ دەستی لێمەدە، لە وەڵامدا پێیاندەڵێت; ئەوە شەش حەوت مانگە بەڵێنی داوە و هیچی نەکردووە، خۆم چاکی دەکەمەوە"
پاش چەند کاتژمێرێک، هێزێکی ئاسایش هەڵدەکوتنەسەری و داوایلێدەکەن لەگەڵیان بڕوات بۆ ئاسایش، بەڵام ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان رەتیدەکاتەوە لەگەڵیان بچێت و داوای فەرمانی دادوەر دەکات"
دەستبەجێ ئەو هێزەی ئاسایش پەلاماری دەدەن و هەرلەوێدا فەلاقەی دەکەن و سەری ەشکێنن و دەم و لوتی خوێناوی دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەنە ئاسایش"
لەناو ئاسایشیش دەستدەکەنەوە بە لێدان و ئەشکەنجەدانی، وەک خۆی دەڵێت "هەرچی جنێو و سوکایەتیی هەبوو پێیانکردم و وتیان با فێرنەبیت جارێکی دیکە دەم درێژی و قسەی زیاد بکەیت"
وەرە چەناڵی تیلیگرام و درێژەی رووداوەکە لە زاری خۆیەوە ببینە و بزانە چیی لێکراوە و چۆن هەموو گیانی خەڵتانی خوێن کراوە.

ژمارەی خوێندراو : 22 جار

هەواڵی زیاتر