دەستی ئەو كەسە دەبڕین دەستبەرێت بۆ هەر هەڵسوڕاوێكمان

23/07/2024

باژێڕوانی پێشوی گۆڕان لە هەولێر:
دەستی ئەو كەسە دەبڕین دەستبەرێت بۆ هەر هەڵسوڕاوێكمان
دەستبردن بۆ هەر هەڵسوڕاوێكمان دەستبردنە بۆ نەوشیروان مستەفا
گەورەترین هەڵەی ستراتیژیمانكرد كە بەشداربووین لە حكومەت لەگەڵ پارتی
#روون_میدیا
هێمن شێخانیی باژێڕوانی پێشوی گۆڕان لە هەولێر بۆ میدیای حزبەکەی:
دەمەوێت پەیامێك بنێرم بۆ ئاسایشی هەولێر و هێزە چەكدارەكانی پارتی، بۆ سەركردەكانی پارتی، لە یەك تكە خوێنی هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان خۆش نابین.
هەر هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر خوێندكارێكی نەوشیروان مستەفایە، دەستبردن بۆ هەر هەڵسوڕاوێكی ئێمە دەستبردە بۆ نەوشیروان مستەفا.
هەر كەسێك لەمەودوا دەستببات بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەستەكەی لە بنەوە دەبڕین.، ئەگەر لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەكدا دابێت.
گەورەترین هەڵەی ستراتیژیمانكرد كە بەشداربووین لە حكومەت لەگەڵ پارتی، قەت نەدەبوو بچینە حكومەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە چاوپۆشی لەیەك كەس ناكەین دەسترێژی بكاتە سەر هەڵسوڕاوەكانمان.
ئەگەر ئاسایش ئەو چەقۆ كێشانەی ناو ئاسایش دەستگیرنەكات كە دەستدرێژیان كردووەتە سەر كاك سەریاس ئەوا ئێمە هەقی خۆمان دەكەینەوە.
لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین ئەگەر بە یاسا هەقی كاك سەریاس نەكرێتەوە ئەوا بە قۆڵ و بازووی خۆمان هەق دەكەینەوە.

ژمارەی خوێندراو : 38 جار

هەواڵی زیاتر