فەرەنسا بە بیانوی ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی چالاکیە تاوانکارییە گوماناویەکان بەریوەبەری جێبەجێکاری تیلیگرامی دەستگیرکردبوو.
دوای ئەوەی لە ٢٤ی ئەم مانگە فەرەنسا پاڤێل دورۆڤ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلیگرامی دەستگیرکرد ،ئەمرۆ رایانگەیاند بەتۆمەتی ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی تاوان و چالاکیە جەنگیە گوماناویەکان ئەوبەرێوەبەرەی تیلیگرامیان دەستگیرکردوە.
پاڤێڵ دورۆڤ ٥رۆژ پێش ئێستا و لەگەڵ گەیشتنی بەفەرەنسا دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوەش بە کەفالەتی ٥ملیۆن یۆرۆ ئازادکرا و لەئێستاشدا ناتوانێت فەرەنسا جێبهێڵێت.
ئەوتۆماتانەی بۆ تیلیگرام و بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دروستکراوە لە چوارچێوەی ڕێگەپێدانی ئەپەکەیە بە بڵاوکردنەوەی زانیار و مەرگەساتی کەرتی غەززە بەبێ هیچ سانسۆر و فلتەرێک لە کاتێکدا ئەپەکانی تر رێگە بەبڵاوکردنەوەی فیدیۆ و کۆمەلکوژکردنەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە نادەن،فەرەنساش کەهاوپەیمانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیەلە تیلیگرام و بەرێوەبەرانی تورەن و دەیانەوێت کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی غەززە بهێنێت،
لەئێستادا تیلیگرام باشترین ئەپە کە هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسان کە بابەت و ڤیدیۆکانی غەززەی بەبێ فلتەر تێدا بڵاودەکەنەوە..
ژمارەی خوێندراو : 36 جار