مامۆستایانی وانەبێژ گرێبەستیان بۆدەکرێت

08/09/2024

دوای ئەوەی مامۆستایان هەڕەشەی بایکۆتی سەرتاسەریانکرد ڕێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکرد 
عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە ڕەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات، لەوێوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر لە رێگای گەنجینەکانەوە خوێندنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە مامەڵەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.
بڕیارە تا 25 ی ئەم مانگە کە هاوکات دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە سەرجەم رێککارەکانی بەگرێبەستکردن تەواوبکرێن.
بەگرێبەستکردنی بەشێک لە وانەبێژان دوای ئەوەهات مامۆستایان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان بڕیاری بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان داوە و یەکەم رۆژی دەوامیش خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەن.

ژمارەی خوێندراو : 105 جار

هەواڵی زیاتر