دوو کوڕ و کچێک لەژێر هەڕەشەی چەقۆ 30 ملیۆنیان لە خیزانێک وەرگرتوە

08/09/2024

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە تێیدا هاتووە:
كەسێك سكاڵای تۆمار كرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوە و بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە، نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێ سەندووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە دۆزرانەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كران، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەست بەسەر بڕێك پارەدا گیرا كە بە تۆمەتباران بوو.
ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ر،س، ع) لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر، (م،ع،س) لەدایكبووی 1996 ڕەگەز مێ‌، (د،س،ع) لە دایكبووی 1997 ڕەگەز مێ‌، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 78 جار

هەواڵی زیاتر