ئەو مووچەخۆرانەی لەسەر هەژماری من حسابیان کردۆتەوە توشی گرفتی لێوەرگرتنی کرێ بوونەتەوە.
دوای ئەوەی مووچەخۆرانی سەر بانکە حیزبیەکە نارەزاییان دەربڕی لەسەر لێبڕینی مووچەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی "هەژماری من" ڕایگەیاند، هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە کرێی پارەكێشان بەم شێوەیەیە:
1. بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار.
2. بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار.
3. بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
4. بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
5. بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 27 جار