بەغداد بۆ هەموو لیستێک تێبینی هەیە و هەرێمیش بەردەوامە لە نوێكردنەوەی لیست و زانیاریەكان
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند:
لە عێراق كۆمەڵێك شایستەی دارایی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام دۆسیەی مووچە هەمیشە لە گرنگرتین ئەو پرسانەدابووە كە لە بەغدا گفتوگۆیان لەسەركردووە و لە ئەولەویەتی كارەكانیان بووە، سەرباری هەمو هەوڵەكان هێشتا ئەو دۆسێیە یەكلا نەبوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی زانیاریەكان و لیستی مووچە نوێ دەكاتەوە، بەڵام بە بەردەوامی لەلایەن بەغداوە تێبینی هەیە، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی هێشتا مووچەی مانگی (ئاب/8) دابەش نەكرێت لەكاتێكدا لە مانگی (ئەیلول/9) داین.
لەبارەی مووچەی مانگی (ئاب/8) مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە د.نەرمین مەعروف دەڵێت، دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی كە ئێستا لە هەولێر لەنێوان بەرپرسانی هەرێم و بەغداد ئەنجام دەدەرێت ڕۆڵی گرنگی دەبێت، بەڵام پێشتر بەدواداچونمانكردوە و هەركات ئەو تێبینیانەی كە حكومەتی فیدڕاڵی هەیانە لەبارەی لیستەكانی مووچەوە چارەسەر بكرێت، ئەوكات بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی (ئاب/8) دەنێردرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 22 جار