لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت و بەغداد داوای لیستی مووچەی مانگی نۆ دەکات

10/09/2024

بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغدا بنێردرێت، وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولیشی کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لیستی مووچەی مانگی ئاب تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و دواتر پارەی مووچە خەرجدەکرێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دارایی داوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولیشی کردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئامادە ببێت.
بەشێک لە دامەزراوەکان لیستەکانیان ناردووە بۆ وەزارەت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ لیستی مووچەی مانگی ئاب وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەواوکردنی بایۆمەتریی مووچەخۆران و کۆدی فەرمانبەرانی کردووە و داوایکردووە ناوی دووبارە و کێشەکانی پێشوو لە لیستەکەدا نەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو و دوای زیاتر لە 55 رۆژ مووچەی مانگی تەمموزیان وەرگرت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 33 جار

هەواڵی زیاتر