دوای ١٠رۆژ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە.
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ڕێژەی بەژداریکردنی دەنگدەران ٪٧٢،٦بووە
ئەوەشی ڕاگەیاند کە ١٠هەزار چاودێری ناوخۆیی و ١٨٠٠ جاودێری بیانی چاودێری پرۆسەکەیان کردوە.
لەبازنەی سلێمانی ٦٢٦،٢٢٤ دەنگی دروست هەبووە کەدەکاتە ٣٨کورسی بۆ پارێزگاکە هەریەک لە یەکێتی نیستیمانی کوردستان ١٥ کورسی و نەوەی نوێ ٨ کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان ٣ کورسی یەکگرتووی ئیسلامی ٣ کورسی و کۆمەڵی دادگەری ٢ کورسی و هەڵوێستی نیشتیمانی ٢ کورسی و بەرەی گەل ١ کورسی بزوتنەوەی گۆران ١ کورسی و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسی و ٢ کورسی پارێزگاکەش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە.
لەبازنەی هەولێر ٦٦٩،٢٧٣دەنگی دروست هەبووە کۆی گشتی کورسیەکانیش ٣٤ کورسیە پارتی دیموکراتی کوردستان ١٧ کورسی و یەکێتی نیستیمانی ٦ کورسی نەوەی نوێ ٥ کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی ١ کورسی و کۆمەڵی دادگەری ١ کورسی و هەڵوێستی نیشتیمانی ١ کورسی بەرەی گەل ١ کورسی ٢ کورسیش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە.
لەبازنەی دهۆک دەنگە دروستەکان ٥٤٨،١٥ دەنگ کە کۆی گشتی کورسیەکانی ئەوپارێزگایە ٢٥ کورسیە هەریەک لەپارتی دیموکراتی کوردستان ١٨ کورسی نەوەی نوێ ٢ کورسی یەکگرتووی ئیسلامی ٢ کورسی یەکێتی نیشتیمانی ١ کورسی هەڵوێستی نیشتیمانی ١ کورسی و ١ کورسیش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە.
لەبازنەی هەڵەبجە ٣٨،٩٣٦ دەنگی دروست هەیە کەیەکێتی نیشتیمانی کورسیەک و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کورسیەک و پارتی دیموکراتی کوردستان کورسیەکی تری بەدەست هێناوە.
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی ڕاگەیان کە لایەنەکان دەتوانن تانە لەئەنجامەکان بدەن.
هەرچەندە بەشێکی لایەنە سیاسیەکان و ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم ڕەخنەیان لەئەنجامەکان هەبووە دەڵێن پرۆسەیەکی پر لە ساختەکاری و تەزویر بووە بەڵام کۆمسیۆن دەڵێن پاکترین هەڵبژاردنیان بەرێوەبردووە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 39 جار