محمد حەلبوسی، ئێرە بەغدایە هەولێر نیە، تا پاسوانی پەرلەمان بتوانن ڕێ لە سەرۆکی پەرلەمان بگرێت
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد"ی عێراقی رایگەیاندووە، "داوای لەكارخستنی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانمان كردووە، بەهۆی بەكارهێنانی پێگەكەی بۆ سەپاندنی ئیرادەی سیاسی بەسەر ئەنجومەندا، بەوە پێشێلی مەرجەكانی پێگەی كردووە، كاتێك پاسەوانەكانی بەكارهێناوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر پەرلەمانتاران، ئەوە پێشهاتێكی مەترسیدارە لە ئەنجومەنی نوێنەران."
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "نابێت پاسەوانی تایبەتی بچێتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان، پێویستە پاسەوانەكانی ئەنجومەن ئامادەبن بۆ پاراستنی ئارامی دانیشتنەكان، نەك پاسەوانی تایبەتی، جارێك ئەوەیان كرد لە هەولێر كاتێك رێگەیان لە سەرۆكی پەرلەمان گرت بچێتە ناو شارەكە و پەرلەمان، ئێرە بەغدایە جیاوازە."
ژمارەی خوێندراو : 52 جار