كەشتییە بازرگانییەكان لە (بەندەری فاو) لەنگەریان گرت

07/11/2024

كەشتییە بازرگانییەكان لە (بەندەری فاو) لەنگەریان گرت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمێكدا لە بەندەری گەورەی (فاو)، بەكارخستنی (5) سەكۆی نوێی لە بەندەرەكە راگەیاند.
بەندەری گەورەی فاو خاڵی سەرەكی و دەستپێكە لە پرۆژەی (رێگای گەشە)، پرۆژەیەك كە دەیەوێت لەرێگەی عێراق و توركیاوە، كەنداوی عەرەبی بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە.
سودانی لە وتارێكدا لە مەراسیمەكە رایگەیاند" ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم عێراقێكی نوێداین كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە دەستپێدەكات.
وتیشی، عێراق پێشترو لە ئێستاشدا هێشتا پایەیەكی سەرەكییە لە ئابوری نێودەوڵەتیداو پرۆژەی رێگای گەشەش دەبێت بە شادەمارێك كە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
بەندەری فاو دابەشبووە بەسەر (5) بەشی سەرەكیدا:
- سەكۆی بەندەرەكە، كە ئەمڕۆ كارەكانی بەرێژەی 100% تەواو بوو.
- پرۆژەی دروستكردنی رێگای نێوان (بەندەری فاو)و (ئوم قەسر) كە ئێستا رێژەی 92%ی كارەكانی تەواو بووە.
- تونێلی ژێرئاوكەوتوو كە رێژەی 58%ی كارەكانی تەواو بووە.
- كاری هەڵكەندنی دەریایی كە تائێستا 79%ی كارەكانی تەواو بووە.
- كەناڵی كەشتییەوانی كە 77%ی كارەكانی تەواو بووە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 44 جار

هەواڵی زیاتر