وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی كارەبا دایناوە، لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی رووناكی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.
وەزارەتەکە بڵاویشیکردۆتەوە : لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا حەوت هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاواتە و لە کابینەی نۆیەم هەزار و 500 مێگاوات زیاد کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن و كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سیتییەكان لەسەر کارەبا زیاتر بووە.هاوکات نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگا ئەمنیەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی وتووە: تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لەناو قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز، ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کردووە.
کارەبا لای ئێوە چەند کاتژمێر هەیە؟
ژمارەی خوێندراو : 8 جار