دانوستانەکانی دەچنە قۆناغێكی گرینگەوە، رێكەوتن نزیكە

19 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای میدیای زایۆنی ئێوارەی ئەمرۆ لە زاری بەرپرسانی زایۆنییەوە ڕایگەیاند، بە هیواین سبەی سێشەممە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنن، هاوکات بەرپرسان و ناوبژیوانانی ئەمریکی و زایۆنی ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکان پێیان ناوەتە قۆناغێکی چارەنووسسازەوە.
دەسەڵاتی زایۆنی ئاماژەی بەوەدەكەن، حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە، کە هەندێک وردەکارییەکانی لەلایەن میدیا ی زایۆنییەوە ئاشکراکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە سبەی ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، دواتر حکومەت کۆدەبێتەوە.

لای خۆیەوە کەناڵی 12ی زایۆنی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن زۆرینەی وەزیرەکانی حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، 27 پشتیوانی دەكەن و 7 وەزیریش دژایەتی دەكەن.

چەند ئەندامێکی حکومەت لەوان بیزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی دژایەتی خۆیان بۆ ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکە دەربڕیوە و بە "کارەسات" بۆ ئاسایشی زایۆنی ناویان بردووە، بەڵام سەرچاوە زایۆنییەكان ڕایانگەیاندووە، سمۆتریچ و ئیتامار بن گڤیر وەزیری بەرگری و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەیکەن .
لە کاتێکدا کە هێڵکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەشارێنەوە بەلام هەندێک لە وردەکارییەکانی ئاشکرا كراون، میدیاکانی زایۆنی بڵاویان کردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی زایۆنی نوێنەری بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی لە غەززە ڕاگیراون بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی سبەینێ لە وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنە ئاگاداریان بکەنەوە.

ژمارەی خوێندراو : 77 جار

هەواڵی زیاتر