پـاش ڕوبـەروبونەوەی چەكداری، ئاسایش 5 بازرگانی ماددەی هۆشبـەر دەسگیردەكەن

3 رۆژ پێش ئێستا

دەزگاى ئاسایشى هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕووبەڕووبونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری و ٤ بازرگانی تر دەستگیربکەن.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکەى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، "پاش بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە و چاودێریى و بەدواداچوونى ورد" هەڵمەتێکە بۆ دەستگیرکردنى پێنج بازرگانەکە ئەنجامدراوە.
دەزگاى ئاسایش ڕوونى کردووەتەوە: لەناو قەزاى پێنجوێن ڕووبەڕووبونەوە ڕوویداو لەئەنجامدا، بازرگانێک بەبرینداری دەستگیرکراو و چوار بازرگانی دیکە دەستگیرکراون و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گیرا و تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

 

ژمارەی خوێندراو : 37 جار

هەواڵی زیاتر