كۆمەڵی دادگەریی كوردستان: دەسەڵاتدارانی هەرێم باکیان بە دۆخی خراپی خەڵك نیە

20 کاتژمێر پێش ئێستا

برسیکردن لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە و کاریگەری لەسەر توڕەیی کۆمەڵگە هەیە
محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان:
ئەو شەڕەی ناوچەکەی ڕووبەڕووی گرژی کردۆتەوە, ڕوونیش نیە دۆخەکە دەگاتە کوێ و تا کەی بەردەوام دەبێت.
لە نێو ئەم دۆخە ناجێگیر و پڕلە قەلەقیەدا دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر خەمساردانە باکیان بە دۆخی خراپی خەڵك نیە .
ئەوە نزیک دەبینەوە لە مانگی حەوت کەچی هێشتا موچەی مانگی پێنجیان دابەش نەکردوە، کە ژیان و قوتی زۆرینەی خێزانی کورد لەسەر موچەکەیەتی.
ململانێی نێوان هەرێم و بەغداد نابێ ببێتە پاساو بۆ ئەوەی بیر لە پێدانی مووچە نەکرێتەوە لانیکەم دەتوانن لە داهاتی ناوخۆ مووچەیەك بە مووچەخۆران بدەن تا لەوە زیاتر دۆخی خەڵك خراپتر نەبێت.
برسیکردن لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە و کاریگەری لەسەر توڕەیی کۆمەڵگە هەیە و دەبێتە هۆکاری بۆ ناسەقامگیری هەمەلایەنە لە وڵاتداو هەرەشەش بۆ سەر دەسەڵاتی دەسەڵاتداران لە هەر وڵاتێکبێت.

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر