محەمەد حاجی مەحمود: عێراق هیچ نیە كەچی ئێمە گیرمان خواردووە بەدەستیەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست:
هەموو شتێك تەسلیمی عێراق كراوە، هەر ئەوەما بمانكەنە پاس و بمانبەن بۆ باشوری عێراق.
بەداخەوە هەندێك دژی هەرێمی كوردستان قسە دەكەن، وەك ئەوەی هەرێمی كوردستان موچەی ڕاگرتبێت .
ئەو دوو مانگە بەغدا موچە و بودجەی كوردستانی بڕیوە، چاوەڕێ بووم خەڵك دژی عێراق ڕاپەڕێت.
تەنانەت مامۆستایانی ئاینیش لە وتارەكانی هەینیدا باسی ئەو زوڵمەیان نەكرد كە عێراق لە كوردی دەكات .
عێراق خۆی هیچ نیە، بەڵام ئێمە گیرمان خواردووە بەدەستییەوە .
داوا لە پارتی و یەكێتی دەكەم ئیتر هیچ ڕادەستی بەغدا نەكەن، نە نەوت و نە داهات، هەموو پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ بپچڕێنن .
پارتی و یەكێتی بەرپرسن لە ژیانی خەڵك، خەڵك دۆخی زۆر خراپە، بە نەوت و داهاتی ناوخۆ موچەی خەڵك بدەن و ئیتر چاوەڕێی بەغدا مەكەن .

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر