نوێنەری ترەمپ،: ئومێد ده‌كه‌ین ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاشتی لەگەڵ تاران واژوو بكه‌ین

4 رۆژ پێش ئێستا

ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگه‌یاند ئومێد ده‌كه‌ین ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاشتی لەگەڵ تاران واژوو بكه‌ین.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە بە کەناڵی سی ئێن بی سی ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی ئێران بۆ پیتاندن و چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە بۆ ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین چەکدار بێت (بە چەکی ئەتۆمی)، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری تەواوی ناوچەکە. دواتر هەمووان پێویستیان بە بۆمبی ئەتۆمی دەبێت، ئەمەش تەنها شتێکە کە ناتوانین قبوڵ بکەین".
لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ڕووبەڕووبوونەوەی بێوێنە لە نێوان قه‌واره‌ی زایۆنی و ئێراندا سەریهەڵدا و داگیركه‌ری زایۆنی هێرشی کردە سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکان و شوێنی هەڵدانی مووشەک له‌ ئێران، جگە لە تیرۆرکردنی سەرکردە باڵا سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی.
هاوکات ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل ئه‌نجامدا.

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر