مسوڵمانێك ئەمریكا هەژاندووە

3 رۆژ پێش ئێستا

#روون_میدیا
(زەهران مەمدانی)، سەكردەی سیاسیی مسوڵمانی دیموكراتەكانی ئەمریكا لە ویلایەتی نیویۆرك، توانی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی حزبەكەیدا دەنگی زۆرینە بهێنێت و ببێتە بەهێزترین كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی حاكمی نیویۆرك .
(پیتەر فیڵد) ڕاوێژكاری سیاسیی مەمدانییە، لەبارەی دەرچوونی مەمدانیەوە دەڵێت "مەمدانی پشتیوانی فە""لە""ستینە و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی لە غە""زە تۆمەتبار دەكات، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە ئیسرائیل پڵنگێكە لە كاغەز" .
مەمدانی تەمەنی 33 ساڵە، بە دەرچوونی هەردوو پارتی كۆماریی و تەنانەت دیموكراتەكانیشی هەژاندووە، بەتایبەت كە ئەگەری هەیە ببێتە حاكمی ویلایەتێك كە زۆرترین جولەكە و لۆبی جولەكەی تێدایە .
ڕكابەرەكەی ناوی (ئەندرۆ كۆمۆ)یە كە بە ڕەگەز فەرەنسییە و لە خێزانێكی زۆر دەوڵەمەندی جولەكەیە، بەڵام لەبەرامبەر مەمدانیدا دۆڕاندی .
زۆرێك لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا و ئەو دەوڵەمەندانەشی پارە بە پارتەکە دەبەخشن، شپرز و تووشی دڵەڕاوکێ بوون دوای ئەوەی کە زوهران مامدانیی تەمەن 33 ساڵ لە هەڵبژاردنی پاڵاوتنی پارتەکەدا سەرکەوت .
سەرکردە دیموکراتە باڵادەستەکان کە ئێستا هەوڵیان ئەوەیە قەرەبووی ئەو شکستە گەورەیە بکەنەوە پارتەکەیان لە ساڵی 2024 لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێسدا تووشی بوو، ترسیان هەیە مامدانی لەسەر ئاستی نیشتمانی، زیان بە ناوبانگی پارتەکە بگەیێنێت .
تۆم سوۆزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە ئەویش نوێنەرایەتیی ناوچەی ناساو دەکات، گوتی "نیگەرانیی جددی" هەیە.

ژمارەی خوێندراو : 26 جار

هەواڵی زیاتر