سوریا و قەوارە كاتییەكە بەرەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەڕۆن

1 رۆژ پێش ئێستا

جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی قەوارە كاتییەكە، پێشوازی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا دەكات بەڵام دەڵێت بەو مەرجەی بەرزاییەكانی جۆلان لای ئێمە بێت .
ساعر بە کەناڵی 24ی عیبری وتووە، "ئەگەر دەرفەتێک هەبێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی یان ئاساییکردنەوەی لەگەڵ سوریا پێشوازیی لێدەكەین، بەمەرجێک بەرزاییەکانی جۆلان لەلای ئێمە بمێنێتەوە، ئەوە زۆر باشدەبێت دەبێت بۆ داهاتووی ئیسرائیل".
ئەو وتانەی وەزیری ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە سەرچاوەیەکی سوری بۆ هەمان کەناڵ ئاشکرای کردووە "ئیسرائیل و سوریا بەر لە کۆتایی ساڵی 2025 ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن"
بەگوێرەی کەناڵەکە، ئەو سەرچاوە سورییە ڕایگەیاندووە "ئەم ڕێککەوتنە پەیوەندییەکان بەتەواوی ئاسایی دەکاتەوە، هەروەها بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، بە وتەی ئەو سەرچاوە سورییە دەبێتە "باخچەیەکی ئاشتی".
سەرچاوە سوورییەکە ئاماژەی بەوە کردووە "بەپێی ڕێککەوتنەکە، “ئیسرائیل وردە وردە لە هەموو ئەو خاکانەی سوریا کە داگیری کردبوو دەکشێتەوە بە لوتکەی (جەبەل شێخ)ـیشەوە"

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر