ترەمپ بۆ سەرانی وڵاتانی كەنداو: ئێران پێویستی بە بەرنامەیەكی ئاشتییانەی ئەتۆمە 20 بۆ 30 ملیار دۆلاری تێدەچێت، دەبێ ئێوە پارەكەی بدەن

3 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ بۆ سەرانی وڵاتانی كەنداو:
ئێران پێویستی بە بەرنامەیەكی ئاشتییانەی ئەتۆمە
20 بۆ 30 ملیار دۆلاری تێدەچێت، دەبێ ئێوە پارەكەی بدەن
#روون_میدیا
كەناڵی CNN ی ئەمریكی ڕایگەیاندووە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی بۆ ئێران كردووە كە دەست لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم هەڵبگرێت، لە بەرامبەردا بواری دامەزراندنی بەرنامەیەكی ئاشتیانەی ئەتۆمیی پێدەدرێت" .
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردووە "ترەمپ بە چەند وڵاتێكی كەنداوی وتووە، بەنیازی دامەزراندنی بەرنامەیەكی ئەتۆمیی ئاشتیانەم بۆ ئێران، ئەمەش پێویستی بە 20 بۆ 30 ملیار دۆلارە و لەسەر ئێوەیە ئەو تێچووە بدەن" .
بەوتەی ئەو كەناڵە ئەمریكیە، ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژێك بەرلە هێرشەكەی ئەمریكا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران، لە یەكێك لە وڵاتانی كەنداو كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەگەڵ سەركردەی چەند وڵاتێكی كەنداو كردووە و ئەو نیاز و مەبەستەی ترەمپی پێ ڕاگەیاندوون و وتویەتی "ترەمپ دەیەوێت تێچووی ئەو بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتییانە و مەدەنییەی ئێران كە لە ئایندەدا دروستدەكرێت، دەبێ بدەن" .
گفتوگۆی ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كراوە كە بەشێك لە سزاكان لەسەر وڵاتەكەیان هەڵدەگیرێت و زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری بلۆككراویشیان ئازاد دەكرێت .

ژمارەی خوێندراو : 16 جار

هەواڵی زیاتر