رەجەب تەیب ئەرۆدگان، سەرۆك كۆماری توركیا:
بەتوندی ئیدانەی ئەو وێنە كاریكاتێرییەی گۆڤارێكی توركی لەبارەی پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) دەكەم، ئەوە ئیستیفزازێكی بێنرخانەیە لەبەرگی نوكتە و قسەی پڕوپوچدا.
لەوەتەی نەتەوەی تورک بە ئیسلام شەرەفمەند بووە، بە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری خودا جیاکراوەتەوە و ئەم خۆشەویستییەش گرنگترین شتە کە جیای دەکاتەوە.
ئەم گاڵتەجاڕییە بە پێغەمبەری خۆشەویستمان لەلایەن كەسانێكەوە كراوە، كە نە ئەخلاقیان هەیە نە بەها باڵاكانی ئەم ئوممەتەش دەزانن، تەنانەت هیچ شتێك لەبارەی شەرم و ئەدەبیشەوە دەزانن، ئەمە مایەی قبوڵكردن نیە .
ئێمە بەردەوام دەبین تا لە پۆستەکەدا بین، لە هیچ کەسێک خۆشنابین کە سووکایەتی بە بەها پیرۆزەکانمان بکات لەم وڵاتەدا.
ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی ناو و یادی پێغەمبەری خۆشەویستمان و میراتە بەنرخەکەیەتی کە ڕێگاکەمانی ڕۆشنکردەوەتەوە و دڵی ئێمەی پڕکردووە لە بەزەیی، ئەمە شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئێمە .
گۆڤارێكی توركی بەناوی "لیمان" كە لەلایەن كەمالییەكانەوە چاپ و بڵاودەكرێتەوە، چەند وێنەیەكی كاریكاتێریی پڕ لە بێڕێزیی لەسەر پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) بڵاوكردەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 4 جار