یەکێک لە جەلادەكانی زیندانی سیدنایا لە سوریا دەستگیرکرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا
"ماهیر دەروێش"، یەكیك لە بكوژ و جەلاد و تاوانبارەكانی زیندانی
سیدنایایان دەستگیرکرد.
دەروێش لە "بەشی سور"ی
زیندانی سیدنایا كاریكردووە کە بە "بەشی مەرگ" ناسراوە.
هەر زیندانییەك كەوتبێتە بەردەستی
ئەم جەلادەی حزبی بەعس، تا ئاستی مەرگ، سەختترین ئازار و ئەشكەنجە دراوە.
بەرپرسانی ئاسایشی سوریا دەڵێن
"دەروێش تاوانبارە بە ئازار و ئەشکەنجەدانی دڕندانە و ترسناكی خەڵك لەو
زیندانە ترسناكەی حزبی بەعس .
لەدوای سەركەوتنی شۆڕش و ڕوخانی
ڕژێمی بەشار ئەسەد، هێزە ئەمنییەكانی سوریا بە دەیان بكوژ و جەلاد و شەبیحەی
ئەسەدیان دەستگیركردووە كە تاوانبارن بە كۆمەڵكوژیی و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتییانی
سوریا
ژمارەی خوێندراو : 6 جار