لەلایەن نەیارەكانی باوكمەوە مەترسی
لەسەر ژیانم هەبوو، ئەوە وایلێكردم لە 2023 ـەوە ئیسرائیل بەرەو ئەمریكا بەجێبهێڵم .
ئەو شەوەی باوكم (ناتانیاهۆ) وەزیری
بەرگریی (یواف گالانت) لە پۆستەكەی دەركرد، كاردانەوەیەكی زۆری توڕەیی لە ئیسرائیل
دروست بوو .
لەوكاتەدا لە ماڵەوە بە تەنیا بووم،
زۆر ترسام خۆپیشاندەران هەڵبكوتنە سەر ماڵەکەمان.
گوێم لە دەنگی خەڵك بوو كە هەڕەشەی كوشتنیان لێدەكردم، دەمبینی
پۆلیس هیچ كارێك ناكات، زۆر روون بوو كە فەرمانێكیان لەسەرەوە بۆ هاتبوو بۆ كوشتنم .
دوای ئەو ڕووداوە، هەستمكرد كە
پێویستە لە ئیسرائیل دووربكەومەوە لەپێناو سەلامەتی خۆمو بۆیە لە ترسا بەرەو
ئەمریكا ڕامكرد .
لەناو ئیسرائیل گروپی میلیشیا هەیە
کە وەک یەکە سەربازییەکان کاردەکەن و لەلایەن کەسانی كەسانی دەرون نەخۆشەوە،
پارەیان بۆ دابین دەکرێت و كاری تیرۆریستی و كوشتن ئەنجامدەدەن
ژمارەی خوێندراو : 7 جار