بەتوندی ئیدانەی ئەو وێنە
كاریكاتێرییەی گۆڤارێكی توركی لەبارەی پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)
دەكەم، ئەوە ئیستیفزازێكی بێنرخانەیە لەبەرگی نوكتە و قسەی پڕوپوچدا.
لەوەتەی نەتەوەی تورک بە ئیسلام
شەرەفمەند بووە، بە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری خودا جیاکراوەتەوە و ئەم خۆشەویستییەش
گرنگترین شتە کە جیای دەکاتەوە.
ئەم گاڵتەجاڕییە بە پێغەمبەری
خۆشەویستمان لەلایەن كەسانێكەوە كراوە، كە نە ئەخلاقیان هەیە نە بەها باڵاكانی ئەم
ئوممەتەش دەزانن، تەنانەت هیچ شتێك لەبارەی شەرم و ئەدەبیشەوە دەزانن، ئەمە مایەی
قبوڵكردن نیە .
ئێمە بەردەوام دەبین تا لە
پۆستەکەدا بین، لە هیچ کەسێک خۆشنابین کە سووکایەتی بە بەها پیرۆزەکانمان بکات لەم
وڵاتەدا.
ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی ناو و
یادی پێغەمبەری خۆشەویستمان و میراتە بەنرخەکەیەتی کە ڕێگاکەمانی ڕۆشنکردەوەتەوە و
دڵی ئێمەی پڕکردووە لە بەزەیی، ئەمە شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئێمە .
گۆڤارێكی توركی بەناوی
"لیمان" كە لەلایەن كەمالییەكانەوە چاپ و بڵاودەكرێتەوە، چەند وێنەیەكی
كاریكاتێریی پڕ لە بێڕێزیی لەسەر پێغەمبەر موحەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)
بڵاوكردەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە
ژمارەی خوێندراو : 6 جار