بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم راdگەیاند، وادەی تۆمارکردنی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک تا سەرەتای مانگی هەشت درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە میدیاكانی ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاردرابوو کە سبەی ٥ی تەمموز دوا وادەی نوێکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک بێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغدا، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی وادەکە.
وتیشی، پرۆسەکە هەتاوەکو ١ی ئاب بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم هاوڵاتییان بتوانن فۆڕمەکە پربکەنەوە، لەدوای ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراقیش بڵاویکردەوە، پێویستە هاوڵاتیيان پەلەبكەن لە نوێكردنەوەی فۆڕمی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک پێش كۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو، بۆ ئەوەی بە دووربن لە بڕینی بەشەخۆراكەكەیان.
وتيشى، ئەم نوێکردنەوەیە وەک ئامادەکارییەکه بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چالاکییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکانی (جیاكردنەوە، گواستنەوە، لابردنی بلۆك و زیادکردنی تاکەکان).
باسی لەوەشکردووە، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن هاوڵاتی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکەوە فۆڕمەکانیان نوێکردووەتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 66 جار