تەواوی مەرج و داواكارییەكانی خۆی لە چوارچێوەی ڕەشنوسی
ڕێككەوتنێكدا ئاراستەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم كردووە بۆ واژۆكردن لەسەری .
ئەو وەرەقەیەی بەغدا بۆ هەولێر
ناردووە، بە ڕوون و ڕاشكاوی سەرجەم خواست و داواكارییەكانی تێدایە كە بریتین لە:
تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
لەڕێی بانكە حكومییە فیدراڵییەكان و ڕەتكردنەوەی هەژماری من .
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و
ڕادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە سۆمۆ.
ڕادەستكردنی 50% ی داهاتی ناوخۆ بە
وەزارەتی دارایی عێراق .
لەو وەرەقەیەدا، بەغدا بە حكومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێمی وتووە "هەركات واژۆتان لەسەركرد، دەست بە پارەداركردنی
هەرێم بۆ موچەی مانگەكانی پێنج و شەش دەكرێت" .
زانیوێتی، حكومەتی عێراق، حكومەتی
ماوەبەسەرچوی دڵنیاكردوەتەوە، جگە لە قایلبون بەو ڕێككەوتنە، هیچ دەرچەیەكی دیكە
بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی لەبەردەمدا نیە
ژمارەی خوێندراو : 4 جار