ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی:
ئەو فەرمانەی دادگای هەولێر بۆ دەستگیركردنم دەریكردووە، پاڵنەری سیاسیی لەپشتە و بەهۆی هەڵوێست و ڕەخنەكانمەوەیە .
ئەو فەرمانە بەپێی مادەی 226 ی یاسای سزادانی عێراقییە كە ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵوەشاوەی شۆڕشی بەعس دەریكردووە .
ئەو مادەیەی فەرمانی دەستگیركردنی منی پێ دەركراوە، تایبەتە بە سوكایەتی و جنێودان بە سەرۆك كۆمار، لەكاتێكدا من جنێو نادەم بەڵكو ڕەخنەم گرتووە .
داوادەكەم دۆسێكەم بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و بەدڵنیاییەوە دەچمە بەردەم دادگا، بەڵام ناچمە هەوڵێر چونكە لەوێ دادگا بە سیاسیی كراوە .
ئەوەی ڕوودەدات پەیوەندی بە كاندیدبوونمەوە هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، لە هەڵكشانی دەنگ و ئاستی جەماوەری بوونم دەترسن
ژمارەی خوێندراو : 6 جار