بۆچی داهاتی نەوت "سفر"ە ؟

7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیرێكی هەرێم لە ڕوون میدیاوە زانیاریی نەبیستراو ئاشكرادەكات
وەزیرێكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم تایبەت بۆ #روون_میدیا ئاشكرایكرد "لە كۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا، باس لە داهاتی نەوت كراوە و پرسیاری ئەوە كراوە كە بۆچی داهاتی نەوت سفرە ؟" .
ئەو وەزیرە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت وتی "مەسرور بارزانیی، سەرۆكی حكومەت و دوو بەرپرسی دیكەی ئەنجومەنی وەزیران، باسیان لەوەكردووە كە رۆژانە نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدا نیە" .
ئاماژەیبەوەشكرد "لەو 400 هەزار بەرمیلە، نزیكەی 120 هەزارێكی بۆ بەكارهێنان و پێداویستی ناوخۆ دەدرێتە پاڵاوگەكان و ئەوەی دیكەیشی كۆمپانیا نەوتییەكان بە تانكەر دەیفرۆشن و داهاتەكەی هەڵدەگرن بۆ خۆیان" .
قسەی ئەم وەزیرەی هەرێم لەكاتێكدایە، پێشتر بەرپرسانی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم دەیانوت "ئەو نەوتەی بەرهەمدێت، بەشێكی بۆ پاڵاوتنی ناوخۆیە، بەشێكی بۆ وێستگەكانی كارەبایە و بەشەكەی دیكەشی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانە" .
بەپێی قسەی ئەو وەزیرەی هەرێم كە قسەی بۆ #روون_میدیا كرد، حكومەتی هەرێم هیچ دەسەڵات و خاوەندارێتیەكی بەسەر نەوتی هەرێمی كوردستاندا نەماوە و تەواوی كەرتی نەوت لەلایەن كۆمپانیاكانەوە داگیركراوە

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر