ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم) ئاشكرایكردووە "

8 کاتژمێر پێش ئێستا

"قەیرانی موچە لە ئەنجامی پێداگریی هەولێر و بەغدایە لەسەر هەڵوێستەكانیان، هەرێم دەیەوێت بەشێك لە نەوت لە دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە و هەمووی ڕادەستی بەغدا نەكات و بەغدا تێچووی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات، بەغداش ئەمە ڕەتدەكاتەوە" .
بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە عێراقییە؛ دادگای فیدراڵیی تاكە چارەسەرە كە كورد پەنای بۆ ببات، چاوەڕێدەكرێت ئەم هەفتەیە داگای فیدراڵیی كۆبێتەوە و لەبارەی موچەوە بۆچوونی خۆی ڕابگەیەنێت .
دەشڵێت "لە حاڵێكدا ئەگەر بڕیارەكە لە بەرژەوەندی هەرێم نەبوو، ئەوا لایەنە سیاسییەكانی هەرێم چەند بڕیارێك دەدەن، ڕەنگە یەكێك لە بڕیارەكان، بایكۆتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق بێت كە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت"

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر