بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا :
لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی نێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم، بەغدا دا پێشنیازی كردووە، هەرێم 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، رادەستبكات، لە بەرامبەردا بەغدا هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بەشی پێداویستی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و گازوایل بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومیی دابیندەكات.
بەڵام ئەو پێشنیازە لەلایەن شاندەكەی حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێمی کوردستانەوە رەت کراوەتەوە و وتویانە، ڕۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوت بدەنەوە بە خۆمان، ئێمە خۆمان دەیدەینە پاڵاوگەكان و پێداویستی ناوخۆ لە سوتەمەنی بەو نرخەی ئێستا لە هەرێم هەیە، دابیندەكەین."
ژمارەی خوێندراو : 12 جار