ئەشواق جاف: ڕازیی نابین و قبوڵیشی ناكەین

1 رۆژ پێش ئێستا

داوای بەشداریی لایەنی سێهەممان كردووە لە گفتوگۆكاندا
ئەوان باوەڕیان بە فیدراڵییەت نیە
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی:
چەند لایەنێک لە بەغدا کە دژی ڕێککەوتنن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، باوەڕییان بە فیدراڵییەت نییە.
پێم وایە بەشێوەیەکی کاتی، کێشەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، چونکە ئەوانەی لە عێراق هاتوونەتە سەر حوکم، هەندێکیان باوەڕیان بە فیدراڵییەت نییە.
تاکوو بڕیاری سیاسیی عێراقی تەواو عێراقی نەبێت و کاریگەریی سیاسەتی دەرەکی بەسەرەوە نەبێت، هاوکات تاکو بەرژەوەندیی هاووڵاتی عێراقی لە زاخۆ تاکوو بەسڕە نەبێتە پرسی لەپێشینە و بەر لە بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە، نابێتە وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی.
ئێمە لە هەموو گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ڕێککەوتنمان کردووە و لە کارنامەی حکوومەت جێگیر کراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام سەرۆک حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کاتێک لەسەر کورسییەکانیان دادەنیشتن، کارنامەکەیان پشتگوێ دەخست.
بۆیە داوامان کرد لایەنی سێیەم ئامادەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت یاخود چاودێریی گفتوگۆکان بکات.
ئێمە شتێکی زیاترمان ناوێت لەوەی لە دەستووردا هاتووە، بە کەمتر لەوەش ڕازی نابین و قەبوڵی ناکەین.
ئەوان وێنایەکی زۆر خراپیان لە ئیدارەدانی دەوڵەت نیشانی هەموو جیهان دا بە بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دەستووری و یاساییان هەبێت

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر