هەفتەی داهاتوو لە 6ی تەمموزەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری بای باکوری خۆرهەڵات و بای باکورەوە، کە خێرایی ئەم بایە 30بۆ سەرو 60کم لە کاتژمێرێک دا دەبێت،
دواتر بۆ ڕۆژانی 10بۆ 15ی مانگی تەمموز، بۆ نزیک چلەی هاوین شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان نزیک °50 پلە تۆمار دەکرێت،
ناوشارەکانیش °43بۆ °48پلە تۆمار دەکرێت، ناوچە شاخاویەکان °27بۆ°42 پلە دەبێت، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە گەرمایە زەریای هیندی و بەشێکی تری لە ئەفریقاوە دێت.
هاوکات لە ناو شەپۆڵە گەرماکە کاریگەرییە تەندروستییەکانی وەك:
هەستکردن بە تەنگەنەفەس و نائارامی.
بەهۆی شێی زۆر (ڕێژەی شێ لە هەوادا بەرز دەبێتەوە.
پێشنیاری وریایی و خۆپارێزی:
لە کاتی شەپۆلی گەرمییەکەی 10-15ی تەممووز، ڕێگە بدە لە بەرنامەی دەرەوە بۆ کارکردن ،لە کاتی گەرمی زۆردا (11ی بەیانی بۆ 04ی دوای نیوەڕۆ). چونە دەرەوەکان کەم بکرێتەوە.
ئاو بە پلەی زۆر بخۆرەوە
جل و بەرگی لۆکە بەکاربهێنە.
وردە بینی کەسانی بەرزی تەمەن یان نەخۆش، لە کاتەکانی خێرایی بای بەرز، لە ڕێگاوبانەکاندا ئاگاداریان بین.
سالار حاجی عەلی
شارەزا لە بواری کەشناسی
هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورەو میهرەبانە
ژمارەی خوێندراو : 6 جار