ئەمریكا هاتە سەرخەت و هۆشداریی دەدات هەولێر و بەغدا و دەڵێت بەزوویی ڕێكبكەون، دواخستنی هەناردەكردنەوەی نەوت قبوڵ ناكەین

23 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ میدیای پارتی:
زۆر گرنگە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بەپەلە دەست بە کارپێکردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەنەوە.
داخرانی بۆرییەکە راستەوخۆ زیانی بە کاری سێ کۆمپانیای ئەمریکی گەیاندووە. ئەمە جێی قبووڵ نییە.
ئێمە چەندین جار داوامان لە هەموو لایەنەکان کردووە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و دواخستن بۆ کاتێکی نادیار قبووڵ ناکەین.
داخرانی بۆرییەکە جگە لە پەکخستنی گەشەی ئابووریی عێراق، بیزنیزی ئەمریکی لاواز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی هەژموونی ئێران. ئەم پرسە پێویستە چارەسەر بکرێت، ئەویش بە زوویی.
بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا رێڕەوێکی جێگرەوەی گرنگی نەوت بۆ گەیشتن بە بازاڕە جیهانییەکان دابین دەکات کە سوودی بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە هەیە لەوێ کاردەکەن.
کردنەوەی بۆرییەكە سوودی بۆ ئەمریکا، هەرێمی کوردستان، عێراقی فیدراڵ و هەرێمەکەش بە گشتی دەبێت

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر