بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ، ئەمریكییەكان فشارەكانیان بۆسەر پارتی و یەكێتی دەستپێكردووە بە
ئامانجی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بەم
چەقبەستوییە سیاسییەی ئێستا هەیە .
9 مانگە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان
هەڵبژێردراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی پارتی و یەكێتی لەبارەی پۆستەكانەوە، تا ئێستا
كابینەی نوێ پێكنەهاتووە و پەرلەمانیش لەكارخراوە و هیچ كۆبوونەوەیەك ناكات .
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی یەكێتی نیشتمانیی
كوردستانەوە بە #روون_میدیا دراوە، ئەمریكا لە بەردەوامیی ناكۆكییەكان و پێكنەهێنانی كابینەی
نوێی حكومەتی هەرێم نیگەرانە، هەربۆیە فشارەكانی بۆسەر لوتكەی دەسەڵاتی پارتی و
یەكێتی دەستپێكردووە و پێیوتوون "كات لە بەرژەوەندیتاندا نیە و دۆخی هەرێمی
كوردستان هەستیارە و پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ"
ژمارەی خوێندراو : 6 جار