فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی دوو درۆن لە سلێمانی بڵاوکردەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی ئەو کارە تاونکاریە دەکەین کە ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو وە بارەگای هێزەکانی ۷۰ لە ناوچەی تاسلوجە لە پارێزگای سلێمانی بە ئامنج .
دیارە ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەوەری خاک و ئاسمانی عێراق وکوردستانە هەروەها ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە بەر مەترسی.
دوێنێ پارێزگای کەرکوک بە ئامانج گیرا و ئەمرۆ سلێمانی، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کردەوانەدەکەین ، داوا لە سەرۆک وزیرانی عێراق دەکەین، لێژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاری کردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان هەروەها داوا دەکەین کە موڵک وماڵی هاوڵاتیان و سەروەری وڵات بپارێزرێت بۆ رێگری کردن لە هەر کردەوەیەک دە بێتەهۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پێکەوە ژیان

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر