بەسولفە یان قەرز موچەی مانگێكمان بۆ بنێرە

24 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بازرانی، داوای پارەی بۆ موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بەشێوەی سولفە یان قەرز، یان گواستنەوەی پارە لە مادەكانی بودجە .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ئەمشەو، بارزانیی و سودانی بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی گفتوگۆكانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و موچەوە كردووە .
#روون زاینیوێتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مەسرور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی وتووە "تا ئەوكاتەی دەگەینە رێككەوتن، ئەگەر بەشێوەی سولفە یان قەرزیش بێت، موچەی مانگی پێنج ڕەوانە بكەن" .
بەڵام دیار نیە سودانی بەڵێنی پێدانی ئەو سولفە و قەرزەی بە بارزانی داوە یان نا 

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر