دوای سێ ڕۆژ لە كۆبوونەوە و گفتوگۆ، شاندی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بە دەستی بەتاڵ گەڕاونەتەوە هەولێر

23 کاتژمێر پێش ئێستا


بەپێی ئەو زانیارییانەی (تایبەت) لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەست #روون_میدیا كەوتووە، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بووەتە بارمتەی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم و بانكە ئەهلییەكانی ناو پرۆژەی هەژماری من .
ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ #روون_میدیا وتی "حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنیە نەوتەكەی لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكرێت و بەرمیلێك نەوت نزیك 70 دۆلاری بۆ بكات، كەچی بە تانكەر و بە قاچاخ بەرمیلێك نەوت دەفرۆشێت بە 35 دۆلار" .
وتیشی "حكومەتی هەرێم دەیەوێت وەك ڕابردوو، بەغدا پارەی بۆ بنێرێت و دواتر خۆی لە پابەندی و ڕێككەوتنەكان بدزێتەوە، بەڵام ئەمجارە بەغدا لە چارەسەری ڕیشەیی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم تەواو جدییە و هیچ متمانەیەكی بە بەرپرسانی هەرێم نەماوە" .
#روون_میدیا زانیوێتی "بەغدا داوایكردووە رۆژانە هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێی بۆریەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا بكات و سۆمۆ بیفرۆشێت، لە بەرامبەردا وەزارەتی نەوتی عێراق هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، پێداویستی هەرێمی كوردستان لە (نەوت و گازوایل و بەنزین) بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومیی دابیندەكات، بەڵام حكومەتی كاربەڕێكەر ڕەتیكردوەتەوە و پێداگریی لەسەر ئەوەكردووە كە 120 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بدرێتەوە بە خۆی، ئەو خۆی بیداتە پاڵاوگەكان و كەمترین نرخ بۆ لیترێك بەنزین لەبری 450 دینار، 750 دینار دەبێت" .
یەكێكی دیكە لە كێشە و گرفتەكانی بەردەم چارەسەری كێشەی موچە، پرسی تەوتین و هەژماری منە، لەسەرەتای گفتوگۆكانەوە تا ئەمرۆ كە شاندەكەی هەرێم گەڕاونەتەوە هەولێر، بەغدا پێداگریی لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی تایبەت بە "تەوتین لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی دەرەوەی هەرێم" كردووە، بەڵام حكومەتی كاربەڕێكەر بە ڕاشكاوی وتویانە "هەژماری من بەلای ئێمەوە هێڵی سورە و پەیوەندی بە مان و نەمانی ئێمەوە هەیە

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر