گەشتی عەمرە لە هەریمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان:
🔸 دوای دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ دەكەن.
🔸ئەمساڵ كۆمپانیاكان لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەست پێویستە بڕە پارەیەك وەك بارمتە دابنێن و دوای بردنی عومرەكاران و گەڕانەوەیان لە گەشت، ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە. 
🔸 وەرگرتنی ئەو بارمتەیە لەپێناو سەلامەتی و زامنكردنی مافی هاووڵاتیانە، هەر عومرەكارێك لەلایەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرەوە وەك پێویست مافەكانی پێ نەدرێت یاخود ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گەشتی عومرە پێشكەش نەكرێت كە بەر لە گەشتەكەی لەلایەن كۆمپانیاوە بەڵێنی پێیدەدرێت، ئەوا لەو پارەیەی كە وەك بارمتە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، مافەكەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە”.
🔸ئەو هاووڵاتییانەی كە بە نیازی گەشتی عومرەن، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەیان هەیە، لەپێناو بەرگریكردن لێیان لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیای بێ مۆڵەت گەشت بكەن، خۆیان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن

ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر