ڕاگەیێنراوی فەرمی بارەگای سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

16 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاگەیێنراوی فەرمی بارەگای سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ـ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 6ـی 7ـی 2025، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد
ـ لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا
 ـ جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن
 ـ بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت.

ژمارەی خوێندراو : 59 جار

هەواڵی زیاتر