پارتی دیموكراتی كوردستان لە
ئەمریكا نیگەرانە و پێیوایە، لەبەرامبەر فشارەكانی بەغدا بۆسەر هەرێمی كوردستان و
هێرشە درۆنییەكانی چەند شەوی ڕابردووی گروپە چەكدارەكانی عێراق، بێدەنگە .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ،
لە ئاستی باڵادا پارتی پێیوایە كە ئەمریكییەكان وەك پێشوو لە بەرامبەر بەغدا، پشتی
حكومەتی هەرێم ناگرن و لەبەرامبەر ئەو فشارانەی بەغدا لەسەر حكومەتی هەرێم
دروستیكردووە، بێدەنگەی لێكردووە .
لە بەرامبەر هێرشە درۆنییەكانی چەند
شەوی ڕابردوو بۆسەر هەولێر، بێدەنگیی ئەمریكییەكان، پارتی هەراسان كردووە و
پێیوایە؛ لەبەرئەوەی درۆنەكان هیچ بنكەیەكی ئەمریكییەكانی نەكردوەتە ئامانج، هیچ
هەڵوێستێكی نیە لەكاتێكدا دەیتوانی بیانخاتە خوارەوە .
#روون_میدیا ئەوەی زانیوە، پارتی پێیوایە ئەم هێرشە درۆنیانەی دەكرێنە سەر
هەولێر، ئەو فشارانەشی بەغدا لەسەر حكومەتەكەی دروستیكردووە، بە ڕەزامەندیی و
گڵۆپی سەوزی ئێرانە.
پارتی لە ئەمریكا نیگەرانە
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەمریكا نیگەرانە و پێیوایە، لەبەرامبەر فشارەكانی بەغدا بۆسەر هەرێمی كوردستان و هێرشە درۆنییەكانی چەند شەوی ڕابردووی گروپە چەكدارەكانی عێراق، بێدەنگە .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ، لە ئاستی باڵادا پارتی پێیوایە كە ئەمریكییەكان وەك پێشوو لە بەرامبەر بەغدا، پشتی حكومەتی هەرێم ناگرن و لەبەرامبەر ئەو فشارانەی بەغدا لەسەر حكومەتی هەرێم دروستیكردووە، بێدەنگەی لێكردووە .
لە بەرامبەر هێرشە درۆنییەكانی چەند شەوی ڕابردوو بۆسەر هەولێر، بێدەنگیی ئەمریكییەكان، پارتی هەراسان كردووە و پێیوایە؛ لەبەرئەوەی درۆنەكان هیچ بنكەیەكی ئەمریكییەكانی نەكردوەتە ئامانج، هیچ هەڵوێستێكی نیە لەكاتێكدا دەیتوانی بیانخاتە خوارەوە .
#روون_میدیا ئەوەی زانیوە، پارتی پێیوایە ئەم هێرشە درۆنیانەی دەكرێنە سەر هەولێر، ئەو فشارانەشی بەغدا لەسەر حكومەتەكەی دروستیكردووە، بە ڕەزامەندیی و گڵۆپی سەوزی ئێرانە.
ژمارەی خوێندراو : 19 جار