ڕاگەیێنراوی فەرمی سەرۆكی حكومەتی هەریم:

18 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
هاوڕابووین لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک، بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هێچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن . کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە. جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا ، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.لەمبارەیەوە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا ، کێشەکە چارەسەر بکرێت.
هەروەها جەختمان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

ژمارەی خوێندراو : 21 جار

هەواڵی زیاتر