لە میانی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ پرسی موچەو ڕادەسکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ ، بەغدا لە پێشنیارە نوێیەکانی بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵێنی پاڵپشتی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی بۆ نەوت و بەنزین و سوتەمەنیەکان کردوە بەمەرجێک حکومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی بەرهەمهاتووی کێڵگەکان بۆخۆی نەگێڕتەوە، بەغدا بەڵێنی داوە نەوتی سپی و بەنیزن بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێم دابین دەکات.
بەڵام ئەگەری زۆرە حکومەتی هەرێم لەبەر قازانجی پاڵاوگە نەوتیەکانی کارو و لاناز و قەیوان پێشنیارەکە قبوڵنەکات، چونکە ئەو پاڵاوگانە قازانی زۆر لە پاڵاوتنی نەوتی هەرێم و بەگران فرۆشتنەوەی بە هاوڵاتیان دەکەن.
ژمارەی خوێندراو : 21 جار