بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:

19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی (گۆڕەدێم، ئاڵەك، زێوێ) کەوتەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچون بەرەو شوێنی دیاریکراو
دوای هەوڵ و ماندو بونێکی زۆر لە ئەنجامدا بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین ڕەزو باخی هاوڵاتیان لە سوتان بپارێزن.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 100 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان، هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر