نامەكە، دوایین خواست و مەرج و
داواكاریی حكومەتی فیدراڵە بۆ چارەسەری كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان .
ناوەڕۆكی نامەكە سێ مەرجی سەرەكی
تێدایە:
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی
هەرێم لەرێی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
ڕادەستكردنی 50% ی داهاتی نانەوتی
هەرێم بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ .
جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی
تایبەت بە تەوتین بەو شێوەیەی لە عێراق هەیە .
#روون_میدیا زانیوێتی، ئەمریكییەكانیش هاتونەتە
سەرخەت و فشارەكانیان بە ئاراستەی لێكنزیككردنەوەی هەولێر و بەغدا دەستپێكردووە .
ئەمریكا و بەغداش، بە فواد حسێن
ـیان وتووە، ڕازیبوونی هەرێم بە جێبەجێكردنی داواكارییەكان و هەنگاونان بەرەو
ڕێككەوتن و چارەسەری كێشەكان، لەبەرژەوەندی خۆیەتی .
ئەگەر حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم،
رەزامەندی لەسەر ئەو نامەیە بدات واژۆی لەسەر بكات، ئەوا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەدا، بڕیار لەبارەی ناردنی موچە دەدات .
ژمارەی خوێندراو : 11 جار