ناکرێت ئەو کێشە ناوخۆییانەی کە هەمانە ڕێگە لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت.
دانوستان پێویستی بە پشوودرێژی و خۆڕاگرییە بۆ پچڕینەوەی پشکی زیاتر و زیاتر لە بەرانبەر، وەکو ئەوەی کە کاک مەسرور بارزانی پێداگرە لەسەر ماف و بەشی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان، نەک وەکو ئەو کەس و لایەنانەی کە بە تەواویی ورەیان ڕووخاوە یان دەیانەوێت خۆیان شیرن بکەن لای بەغدا و دەڵێن، "با بە زوویی بە هەموو داواکاریەکانی بەغدا ڕازی بین.
نەرمی نواندنی لەو شێوەیە لە هیچ ڕێککەوتن و دانوسانێکدا نەبووە و خەریکە هەندێک لەو کەس و لایەنانە دەبنە جێگەی گومان کە بەرژەوەندیی گەلەکەیان دەوێت یان بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان هەیە لەگەڵ بەغدا.
ئەم گرفتانە هەر چارە دەبن، بەڵام نابێت بە لاسەنگی و تەسلیمبوونی لایەک بێت.
لە پرسی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا کارە ڕاستەکە ئەوەیە کە کاک مەسرور دەیکات
ژمارەی خوێندراو : 5 جار