ناوەڕۆكی بەشێك لە وتارەكەی ئەحمەد شەرع، دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی وڵاتەكە و بۆردومان و دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنیی

2 رۆژ پێش ئێستا

سوریا نابێتە گۆڕەپانێك بۆ پیلانگێڕیی و چاوچنۆكی دەرەكی .
سوریای نوێ پێویستی بەوە هەیە كە سەرنجی هەموومان لەلای وڵاتەكەمان بێت .
هاوڵاتییانی دروز بەشێكی بنەڕەتیین لە پێكهاتەی نیشتمان و پاراستنیان لە پێشنەی كاری ئێمەیە .
گەلی سوریا لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی شۆڕشی كرد و ڕاپەڕی، قوربانی گەورەیدا و سەركەوتنیشی بەدەستهێنا .
لەكاتی بوونی هەر هەڕەشەیەك و پێناو كەرامەتی خۆمان دەجەنگین .
قەوارەی ئیسرائیلی کە هەمیشە سەقامگیری ئێمەی کردۆتە ئامانج و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە ناتەبایی لە نێوانماندا دروست کردووە، ئێستا جارێکی دیکە هەوڵدەدات خاکی پاکی ئێمە بگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێکی ئاژاوەگێڕی بێکۆتایی، کە لە ڕێگەیەوە هەوڵدەدات یەکێتی گەلەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە و توانای هەنگاونان بەرەو پێشەوەمان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتندا لاواز بکات.
ئەم قەوارەیە بەردەوامە لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکان بۆ چاندنی ململانێ و ناكۆكیی، بە پشتگوێخستنی ئەو ڕاستییەی کە هاوڵاتییانی سوریا، بە درێژایی مێژووی دوور و درێژیان، هەموو جۆرەکانی جیابوونەوە و دابەشبوونیان ڕەتکردووەتەوە.
مەرج نییە خاوەندارێتی دەسەڵاتی گەورە بە مانای بەدەستهێنانی سەرکەوتن بێت، هەروەک چۆن سەرکەوتن لە گۆڕەپانێکدا گرەنتی سەرکەوتن ناکات لە گۆڕەپانێکی دیکەدا. لەوانەیە بتوانیت شەڕێک دەستپێبکەیت، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی دەرئەنجامەکانی ئاسان نییە.
ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکەین و توانای زاڵبوونمان زیاترە بەسەر هەموو هەوڵەکانی ئەو قەوارە ئیسرائیلییەدا کە ئامانج لێی لەیەکتربڕینمانە و ئێمە زۆر بەهێزین کە ڕێگە بدەین ئیرادەمان بەهۆی فیتنە و ئاشوبەوە بلەرزێت.
سوریا دەوڵەتێکە بۆ هەمووان، کەرامەت و شانازیی میللەتە. خەونی هەموو سورییەکە وڵاتەکەی خۆی ئاوەدان بکاتەوە، لە ڕێگەی ئەم دەوڵەتەوە هەموومان بەبێ جیاوازی یەکدەگرین لە پێناو گەڕاندنەوەی شکۆمەندی سوریا و دانانی لە پێشەنگی ئەو گەلانەی کە لە ئاسایش و سەقامگیریدا دەژین.
بنیاتنانی سوریای نوێ پێویستی بەوەیە هەموومان لە دەوری وڵاتەكەمان کۆببینەوە و پابەند بین بە پرەنسیپەکانی و بەرژەوەندی میللەت لە سەرووی بەرژەوەندی تاکەکەسی سنووردارەوە دابنێین.
ئەوەی ئەمڕۆ پێویستمانە ئەوەیە کە هەموومان هاوبەش بین لەم بونیادنانەوەیەدا و دەست بە دەست کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
یەکگرتوویی چەکی ئێمەیە، كاری جدی ڕێبازی ئێمەیە، ئیرادەی بەهێزمان بۆ بونیاتنانی بناغەی ئایندەیەكی گەشە

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر