عه‌لی
لاریجانی، ڕاوێژكاری باڵای عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران:
- دانوستان ته‌نیا
تاكتیكێكه، مرۆڤ نابێت په‌له بكات له په‌نابردن بۆی، دەبێت بڕیاره‌كه بۆ
باڵاترین سه‌ركردایه‌تی جێبهێڵرێت بۆ دیاریكردنی كات و شوێنی گونجاو بۆ به‌كارهێنانی
ئه‌م تاكتیكه
- داوایان له
ئێران كردوه ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی
ده‌ستپێبكاته‌وه
پێشتر ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی فڕه‌نسییه‌وه ڕایگه‌یاندبو، وه‌زیرانی
ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا،
یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی گروپی خۆیان له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران ئه‌نجامداوه و داوایان له ئێران كردوه ده‌ستبه‌جێ "هه‌وڵه
دیپلۆماسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی پشتڕاستكراوه و به‌رده‌وام"
ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه، وه‌زیرانی ئه‌وروپا تارانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه كات ته‌واو
ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی هاوین پێشكه‌وتنی به‌رجه‌سته
به‌دی نه‌هێنرێت، میكانیزمی "سناپباك" بۆ دوباره سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه
ته‌واوه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ژمارەی خوێندراو : 35 جار