نیكۆلای پاتروشێڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕوسیا و چین و ئێران كه‌شتییان ناردوه بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕه ده‌ریاییه هاوبه‌شه‌كان كه به‌مزوانه له گه‌روی هورمز به‌ڕێوه‌ده‌چن.
نیكۆلای پاتروشێڤ كه یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی ڤلادمیر پوتن رایگه‌یاندوه، "ئێمه و چین و ئێران به‌شداری له مانۆڕه‌كانی ( پشتێنه‌ی ئاسایشی ده‌ریایی) بۆ ساڵی 2026 له گه‌روی ستراتیژیدا ده‌كه‌ین".
مانۆره هاوبه‌شه‌كه‌ی ئێران و چین و روسیا ده‌بێته هه‌شته‌مین دوباره‌كردنه‌وه‌ی مه‌شقی ده‌ریایی هاوبه‌ش به ناوی "پشتێنه‌ی ئه‌منی" كه بڕیاره له كۆتایی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت".
ژمارەی خوێندراو : 140 جار