دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 3/8/2026، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسدا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) تاوانبار كران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە تاوانباران بریتی بوون لە «ئومێد بەهزاد» و «پووریا سەفوەت»، کە سەلمێنراوە تێوەگلاون لە کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و ناردنی شوێن و پێگەی هەستیاری سەربازی و ئەمنی بۆ ئەفسەرانی مۆساد و کەناڵە ڕاگەیاندنە پەیوەندیدارەکان بە ئیسرائیلەوە، ئەوەش لە کاتی گرژییەکان و پەرەسەندنی سەربازیدا.
ژمارەی خوێندراو : 67 جار